May 05, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: بوونی لەشکریانی ئەمریکی ھۆکاری ناپاوەجێییە لە عێراق دا

دوای وتەکانی کاربەدەستانی عێراقی و ئەمریکی لە بارەی بەرتەسک کرانەوەی ئەرکی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق بە ڕاوێژو ڕاھێنان ، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان ھێزەکانی عێراق دەکەنە ئامانج.

«فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی ئەرکی خۆیان لە بارەی پشتگریی ھەواڵگری و چاودێرانە لە ھێزەکانی عێراق و تەیار کردنیان بە چەک و چۆڵ بەجێ ناھێنن، بەڵکو ھێزەکانی عێراق لەوانە ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەنە ئامانج.

«فاڵح فەییاز» وتیشی: ھێزەکانی ئەمریکی داکۆکیکاری ھێزەکانی عێراق نین، بەڵکو ھێزی زاڵ بئئی داگیرکەرن، ھەر چۆن ئەوانە بە دخوازیی دەوڵەت ھاتوون، دەوڵەت دەبێ داوای کۆتایی ھێنان بەو ئەرکەکانیان لە عێراقیش دا بکات.

سەرۆکی حەشدی شەعبی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی پێگەکان جەنگاوەرن و وادیارە ئەرکیان ئاۆزاندنی تاقمەکانی نەیاری ئامادە بوونیان لە عێراقەو بەم پێیە ئامادە بوونیان لە عێراق دا دەبێتەھۆی ناپاوەجێیی.

سەرپەیڤ