May 09, 2021 12:26 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق: تورکیا کێشه‌کانی له‌ناو خاکی وڵاته‌که‌یدا چاره‌سه‌ر بکات

لێژنەی پێوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ، پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی سەرکۆنە کرد .

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق ،  به‌رده‌وام بوونی بۆردومان و هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌کانی تورکیای بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ کردو جه‌ختیشی کردەوە  که‌ عیراق پێویستی به‌پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایش و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌.

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌کیشه‌ سوپای تورکیا به‌بیانووی بوونی چه‌کدارانی پەکەکە، پرۆسه‌ی سه‌ربازیی له‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێکردووه‌، به‌هۆی ئه‌و کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ به‌رده‌وامانه‌شه‌وه‌، ده‌یان گوند چۆڵ کراون و خه‌ڵکه‌که‌شی ئاواره‌ بوون،  رۆژی رابردووش فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا ناوچه‌یه‌کیان له‌ده‌وربه‌ری قه‌زای ماوه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی بۆردومان کردووه‌  بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی گیانی لێبکه‌وێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، شێرکۆ میروه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ندین جار حکومه‌تی عیراق و سه‌رۆکایه‌تی کۆمارو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ی تورکیایان کردووه‌، روونیشی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر تورکیا پێویسته‌ رێز له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرێت و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی له‌ناو خاکی وڵاته‌که‌یدا بکات.

 

سەرپەیڤ