موقته‌دا سه‌در بۆ بەرپرسانی فەلەستینی:ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دا پشتیوانی‌تان لێ بکه‌ین
ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی فەلەستینی ڕایگەیاند: ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دا پشتیوانی‌تان لێ بکه‌ین.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە عێراقییەکان بە گێڕانەوە لە نوسینگه‌ی رابەرایەتیی ره‌وتی سه‌در،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه «موقته‌دا سه‌در» ڕابەری ڕەوتەکە له په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ کۆمەڵێک لە سه‌رکرده و بەرپرسانی فه‌له‌ستینی، پشتیوانیی خۆی و ڕەوتەکەی بۆ گه‌لی چەوساوەی فەلەستین دووپات کرده‌وه و رایگه‌یاند: لە ئێستادا ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل پشتیوانی‌تان لێبکه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئەم ھەواڵە، «موقته‌دا سه‌در» لە دوو په‌یوه‌ندیی جیاجیای ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له «ئیسماعیل هه‌نیه» سه‌رۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و «زیاد نه‌خاله» ئه‌مینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین جه‌ختی کردەوه کە، به‌ته‌واوی له‌ئاماده‌باشیداین بۆ پشتیوانیکردنی گه‌لی فه‌له‌ستین و موجاهیده‌کان.
«موقتەدا سەدر» لە پەیوەندییەکەی دا ھەردوک بەرپرسە فەلەستینییەکەی لەوە دڵنیا کردەوە کە بە ھەموو جۆرێک داکۆکی‌یان لێ دەکەن و ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا بە تەواوی ئامادەین بۆ خەبات و شه‌ڕکردن شان بە شانی ئەو موجاھیدو خەباتکارانەی که ئازایانە دژ به داگیرکه‌ران ده‌جه‌نگن و ھەتا ئێستا زیانی زۆریشیان پێگه‌یاندوون.