May 14, 2021 11:00 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل دژی فەلەستینیەکان لە لایەن «کازمی»یەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر جەماوەری بێ دەرەتانی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:«مستەفا کازمی» لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «مەحمود عەبباس» وتی: عێراق لە سەر داکۆکی کردنی لە برایانی فەلەستینی بەردەوام دەبێت.

«کازمی» لەم وتووێزەدا ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر جەماوەری فەلەستینی چ لە بەیتولموقەددەس و چ لە کەرتی غەززە ئیدانە کرد و وتیشی: دەست درێژی و سنووربەزاندن لە بارەی مافی مێژوویی سەرزەوینی فەلەستین کە ئەو ھەموو خوێنەی لە سەر ڕژاوە بە ڕەت کراوە دەزانێت.

«مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش وێرڕای پێداگری لە سەر قوڵایی پەیوەندیی مێژوویی عێراق و فەلەستین لە ھەڵوێست و داکۆکییەکانی دەوڵەتی عێراق لە ھەمبەرڕ فەلەستین ڕێزی گرت.

سەرپەیڤ