May 14, 2021 12:05 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەو ڕێپێوانی خەڵکی عێراق بۆ داکۆکی لە فەلەستین

سەرباری قەدەغەی دە ڕۆژەی ھاتوچۆ لە لایەن دەوڵەتی عێرتقەوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆشی کۆرۆنا کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستی پێکرا، چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی عێراق لە دەستەگەلی پرژو بڵاودا لە ئێوارەی دوێنێوە ھەتا ئێستا چەندین گردبوونەوەو ڕێپێوانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت لە پێتەخت دا ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە گردبوونەوەو ڕێپێوانەکاندا کە بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی ڕابەرانی ئایینی بەتایبەت ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، شەھیدانی خۆڕاگری بە تایبەت «جاج قاسم سولەیمانی»و «ئەبو مەھدی موھەندیس» و پارچەنووسگەلێک بۆ داکۆکی لە ئازادکرانی بەیتولموقەددەس  ئەنجامی گرت، خۆپیشاندەران دروشمیان دژی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی ھەڵداو تاوانکارییەکانی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیان شەرمەزارو ئیدانەکرد.

ھەروەھا لە ھێندێک لە گردبوونەوەکاندا جەماوەری بەغدا دژی لایەنگرانی نێونەتەوەیی و ناوچەیی ڕژێمی زایونی لەوانە ئەمریکاو سەعودییەش دروشمیان بەرز کردەوە.

جێگای ئاماژەیە لە پاش پەیامەکەی  ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە مەڕ ئیدانەکردنی تاوانکاریی زایونییەکان، ڕق و بێزاریی لە وڵاتی عێراق دا دژی دڕندایەتی و لە خاک و خوێن دا گەوزێندرانی ژن و منداڵانی فەلەستینی بە ھۆی داگیرکەرانی زایونییەوە پەرەی سەندووە.

 

سەرپەیڤ