د.بەشیر: پێویسته تورکیا روداوى هێرشى سه‌رخێزانه‌که بۆ عێراق روون بکاتەوە
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌باره‌ت به ڕوداوى هێرشى سه‌ر چه‌ند هاونیشتیمانیه‌کى هه‌ولێر قسه‌ى له‌گه‌ڵ دوو باڵیۆز و کونسوڵێک کردوه‌و په‌یامى گه‌یاندۆته تورکیا که عێراق له ورده‌کارى ڕوداوه‌که ئاگاداربکه‌نه‌وه.
د.به‌شیرحه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، رێگە نادەن دەست درێژی بکرێتە سەر هاونیشتمانیانمان و له رێگای وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدراڵ و باڵێۆزی تورکیا بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو هێرشە دەکەن کە لە تورکیا کراوەتە سەر چەند هاونیشتمانییەکی شاری هەولێر.
بەرپرسی پێوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری ھەولێریش ھەر کام بە جیا ، نیگەرانیی خۆیان لەم رووداوە دەربڕیوە و لە تورکیایان ویستووە سنورێک بۆ ئەم کردەوانە دانێ و لەمبارەوە روونکردنەوەی ھەبێت .
ڕوداوه‌کانى هێرشکردنه سه‌ر هاووڵاتیانى ھەرێمی کوردستان له تورکیا ڕوو له‌هه‌ڵکشانه و دوایین ڕووداو هێرشى سه‌ر خێزانێکى دانیشتوى هه‌ولێربووه له وڵاتى تورکیا و ئه‌و خێزانه له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌وه به‌ردباران کراون و پیاوی بنەماڵە بە خەستی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
گرتەکانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکومەڵایەتیەکان دا بە دواوە بووە و رق و بێزاریەکی زۆری لە نەژادپەرستان لێکەوتووەتەوە .