کاردانەوەی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق بەرامبەر بە وتەکانی وەزیری بەرەڤانیی عێراق دژی حەشدی شەعبی
سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی وەزیری بەرەڤانیی عێراق دژی حەشدی شەعبی، لە کردەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بەرەڤانیی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی مەعلومە، «شێخ قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی: ئەمە حەشدی شەعبی بوو کە ئەو ناوچەیەی وا سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری بەرەڤانیی عێراقی تیادا لە دایک بووە، ڕزگار کرد.
«شێخ قەیس خەزعەلی» لە درێژەی وتەکانی دا وتیشی: حەشدی شەعبی پاشماوەی وەجمەندیی وڵاتی عێراقە.
«جومعە عیناد» وەزیری بەرەڤانیی عێراق چەند ڕۆژ لەمەوبەر دژی حەشدی شەعبی ھەڵوێستی وەرگرت و تەواوی گیان بەختکردنەکانی بردنەژێر نیشانەی پرسیارەوە.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە «شێخ قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی:وادیارە «مستەفا کازمی» خوازیاری مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکییە لە عێراق دا.