کازمی : پێوەندی ئێران وعێراق لە باشترین دۆخدایە
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق پێوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێرانی لە باشترین دۆخ دا وەسف کرد وهیواداری دەربڕی کەبەم زووانە ڤێزا بۆ زیارەتکارانی ئێرانی ھەڵوەشێ.
مستە فا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە وتووێژە ستراتژیکەکانی بەغدا وواشنتۆن ، وتی بە دڕێژایی یەک ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستاکە سێ خول وتووێژی ستراتژیمان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامداوە ولە خولی دووهەم دا، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ترامپ بەڵێنیدا هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق بباتە دەرێ.
ناوبراو وتی: پاش خولی سێهەمی وتووێژەکان توانیمان ژماری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق بۆ زیاتر لە سەتی شەست دابەزینین . بەم زووانە لێژنەی تەکنیکی کە لە خولی سێهەمی وتووێژەکان ڕیککەوتنی لەسەر بکرێت، کاری خۆی بۆ دیاری کردنی خشتەی کاتبەندی کراوی چوونە دەری بەجێ ماوانی هێزە جەنگیەکانی ئەمریکایی لە عێراق دەسپێدەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختی کردەوە: هاوکاری ئاسایشتی گەورەمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەبووە وتوانیومانە کە لە رێگەی ئەم هاوئاهەنگی وهاوکاریانە وئەنجامدانی ئوپەراسیپنی دەست پێشخەرانە، لە ھەندێ پەلامار کە دوژمنانی ئێران وداعشیەکان بۆ زەبردان لە ئاسایشتی ناوخۆیی ئێران لە سەریان دابووە ئەنجامی بدەن ، پێشگیری بکەین.
ناوبراو هەروەها وتی: بەمزووانە کۆبوونەوەی لێژنەی سەلامەت و تەندروستی عێراق بەڕێوە دەچێت ولە پرس ومەسەلەی بەرباس لەم کۆبوونەوەیە، مژاری دۆخی زیارەتی ئەربەعینی حسێنیە ولە کۆبوونەوەی لێژنەی سەلامەت وتەندروستی ، ئاسۆی دۆزرانەوەی ڕیگە چارەیەک بۆ مەسەلەی زیارەتی ئەربەعین لێکدەدرێتەوە.
کازمی لە بارەی دۆخی ئێستاکەی هاوکاری لێژنەی هاوئاهەنگی ئاسایشتی چوار قۆڵیی نێوان ئێران وعێراق وڕووسیا وسووریا لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتی: ئەم هاوکاریە هەروا بەردەوامە ولێژنەیەکی هاوبەش لەم بارەوە دامەزراوەو ماوەیەک لەمەوپیشیش سەرۆکانی ئەرکانی سوپای وڵاتانی ئەندام پێکەوە دیداریان کردووە.
کازمی هەروەها حەشدی شەعبی بە ڕێکخراوەیەکی یاسایی عێراقی وبەشێک لە سیستمی ئاسایشتی عێراق وهەروەها بەشێک لە سیستمی ئاسایشتی نەتەوەیی ئەم وڵاتە وەسف کرد ووتی بۆ پشتیوانی لە حەشدی شەعبی وبەرزکردنەوەی ئاستی تواناییەکانی بەرگریی هەوڵ دەدەین .
گوتیشی : حەشدی شەعبی وەکوو سوپا وڕێکخراوی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم و پیشمەرگە ، دەوری گەورەیان لە شەڕ لەدژی داعش گیڕا. بەپێی ئەمانە هیچکات بە لایەنە بیانیەکان رێگا نادەین بۆچوونی خۆیان لە بارەی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە سەر ئێمە داسەپێنن .