حوزه‌یران 06, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • ئیرەج مەسجیدی: بەرەی خۆڕاگری بەرەو بەرز کردنەوەی ئاستی تواناییەکانی دەجوڵێتەوە

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا، وتی:بەرەی خۆڕاگری بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی تواناییەکانی دەجوڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە بە ئامادە بوونی ھێزە خەباتکارو خۆڕاگرەکان و کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی بەغدا لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی «حەشدی شەعبی» بەرپا کرا وتیشی:بەرەی خۆڕاگری بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی تواناییەکان و دەستخستنی ھێزی بەرەوڕوو بوونەوەی دوژمنان دەجوڵێتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە قوڵایی پەیوەندیی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراق جەختی کرد: ئاڵای ئێران و عێراق یەکێکەو ئەم دوو وڵاتە ڕۆحێکن لە دوو جەستەدا.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، گەلانی ئێران و عێراق بەردەوام لە کاتی تەنگژەو دژواری دا لە تەنیشتی یەکدان و بەرەڤانی لە کێشەکانی جیھانی ئیسلام دەکەن و ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەم دوو نەتەوەیە لە یەک داببڕێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی ئیمام خومەینی(رە) لە خەباتی گەلی فەلەستین، وتیشی: خۆڕاگریی ئەمڕۆی گەلی فەلەستین دژی ڕژێمی زایونی لە شۆوڕشی ئیمام خومەینی(رە)ەوە سەرچاوەی گرتووە.

مەسجیدی وێڕای ڕێزنان لە یادو بیرەوەریی فەرماندەرانی سەرکەوتن بە سەر داعش سپەھبۆدی شەھید«حاج قاسم سولەیمانی»و«ئەبومەھدی موھەندیس»، ستایشی خۆبەختکاری و لەخۆبردوویی و بوێریی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و تەواوی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیشی کرد لە خەباتی دژی تیرۆریزم.

سەرپەیڤ