حوزه‌یران 15, 2021 21:08 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پاراستنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پێویستیی ھەنگاوی کردەیی دەوڵەتی بەغدا لە ئاراستەی پاراستن و دەستەبەر کردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «حەسەن فەدعەم» نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە ڕۆڵی گرینگی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە مەڕ شکست پێ ھێنانی تیرۆریزم و پێی داگرت: تەنیا ستایش کردنی سەرزارەکیی حەشدی شەعبی بەس نییە و دەوڵەتی عێراق دەبێ بە بڕشتانە ئەم تاقمە بپارێرێت.

پێشتریش «ئەحمەد عەبدولسادە» کارناس و لێکۆڵەری کاروباری سیاسیی عێراق باسی گرینگایەتیی ڕۆڵی حەشدی شەعبیی کرد بوو لە زاڵ بوونی بەسەر تیرۆریستانی تەکفیری و وتبووی: ئەگەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی نەبان، ئەمڕۆ دووپات بوونەوەی کارەساتێکی دڵتەزێنی وەک سپایکەرمان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق دەبینی.

«مەھەند عوقابی» بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراقیش لەم بارەیەوە وتوویەتی، ھێندێک کەس بە پشت بەستن بە دیالۆگی ئەتنخوازی بە نیازی خەوشاندنی سیمای حەشدی شەعبین.

سەرپەیڤ