حوزه‌یران 18, 2021 16:01 Asia/Tehran
  • بەشداریی شکۆمەندی ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراق لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا باسی بەشداریی شکۆمەندوبەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراقی کرد لەسیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی ھەینی دوای خستنی دەنگی خۆی لە سندوقی دە نگدانی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا وتی: بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری ئێران لەم خولەی ھەڵبژاردن دا دەربڕی ئەوەیە کە خەڵک دەیانەوێت چارەنووسی وڵاتەکەیان  بەرەو داھاتوویەکی باشتر بەرن.

مەسجیدی ھەروەھا وێڕی ئاماژە کردن بەمەی کە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بەستێنی پێویستی بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردن خۆش کردوە، وتی: لە تەواوی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە عێراق ١٤ بنکەی دەنگدان بۆ خاوەن مەرجانی دەنگدان پێکھاتووە.

مەسجیدی وتیشی: ئەم بنکانەی دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی کەربەلا، بەغدا، نەجەف، کازمەین، بەسرە، سلێمانی و ھەولێر دامەزراون.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ