حوزه‌یران 21, 2021 20:31 Asia/Tehran
  • عەسائیبی ئەھلی حەق: مستەفا کازمی لە کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق جددی نیە

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەق، مەحمود روبێعی رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی جیددی نییە لە پرسی دەرچوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

مەحمود روبێعی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی عێراق ناتوانێت بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرچوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکات و وتی:"ژمارەیەک لایەنی سیاسیی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی جیددی نیین لە پرسی دەرچوونی ھێزەکانی ئەمریکا".

لە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە دەرچوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق.

ئەو بڕیارەیش دوای ئەوە ھات کە لە رۆژی سێ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا ھەریەک لە فەرماندەی فەیلەقی قودسی  سپای پاسداران شۆڕش ئیسلامیی ئێران،سەردار قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، ئەبو مەھدی موھەندس لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا شەھید کران .

لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و ٥٠٠یان سەربازی ئەمریکان.

سەرپەیڤ