حوزه‌یران 22, 2021 20:34 Asia/Tehran
  • گۆڕانکارییە ئاسایشتییەکان تەوەرەی دیداری سەرۆکی حەشدی شەعبی و باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا بوو

«فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «ئەلبرۆس کۆتراچۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا دیداری کردو ھەردووک لا دوایین گۆڕانکارییە ئاسایشتی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی ئەلفەیاز لە ئالگاداری نامەیەک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە وتی: ھەردووک لا لە سەر گرینگایەتیی بەھێزکردنی ھاوکاریی ھاوبەشی نێوان ڕووسیاو عێراق بە تایبەت لە بواری سەربازی دا پێیان داگرت.

«کۆتراچۆف»یش لە دیدارەکەدا وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە خەباتی دژی تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش، لە سەر داکۆکیی مۆسکۆ لە ھەوڵەکانی دەوڵەتی بەغدا بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم جەختی کرد.

حەشدی شەعبیی داگری تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا دوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بڕێک لە ناوچەو شارەکانی عێراقی داگیر کرد بە پێی فەتوای «ئایەتوڵڵا سەییدعەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٤ دا پێکھات و لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی عێراق برایە ژێر دەستەڵاتی سەرکردایەتی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە.

سەرپەیڤ