داخوازیی «سەدر» بۆ بەردەوام کرانی وتووێژ لە نێوان ئێران و عەرەبستاندا
موێتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لە چەند توییتێکدا داوای لە ئێران و عەرەبستان کرد کە وتووێژەکانیان بەردەوام کەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، موقتەدا سەدر لە توییتێکدا نووسی: عێراق بەنیازە ئاڵقەی پەیوەندیدەری نێوان وڵاتانی ناوچەکە بێت.
سەدر وتیشی: ئێمە ھێشتاش دەمانەوێ پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ ھەردووک وڵاتی ئێران و عەرەبستان ھەبێت و دابی دراوسێتی لەگەڵ ھەموواندا بپارێزین و ھەتا کاتێک کە ئەوان پەیوەندییان لەگەڵماندا ھەیە، ئێمەش نامانەوێ بە زیانی یەکێک لەو دوو وڵاتە بەلای وڵاتەکەی دیکەدا با دەینەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، ھۆگری و نزیکایەتیی نێوان ئێران و عەرەبستان کلاریگەریی ئەرێنی بۆ عێراق بەدیاری دێنێ.
جێگای ئاماژەیە ئێران و عەرەبستان لەم دواییەدا ھێندێک وتووێژیان لە بەغدا پێکەوە ھەبووەو لەم پەیوەندیەدا «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێرانیش سەبارەت بە ھەگەری دامەزرانی پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان ڕایگەیاندووە: ھیوادارم وتووێژەکان بە دەرەنجامێکی کاریگەر بگەن لە ئاراستەی دامەزرانی پەیوەندی.