حوزه‌یران 27, 2021 17:34 Asia/Tehran
  • سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق: حەشدی شەعبی یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکانی هێز لە عێراقە

سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری جەختی کرد: حەشدی شەعبی یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکانی هێز لە عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سومریە نیوز، خالید مەلا سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەر نووسی: حەشد سەرچاوەیەکی هێز لە عێراقە و سەرەنج نەدان پێی بە واتای سەرەنج نەدان بە عێراقە. ئەبێ حەشدی شەعبی لە هەموو بوارەکانەوە پاڵپشتی بکرێت.

سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق لە درێژەدا وتی: حەشدی شەعبی قەڵایەکی قایم بۆ پاڵپشتی لە عێراقە. ئەوە حەشد بوو کە شارەکانی عێراقی لە کۆنترۆڵی داعش دەرهێنا. ئێمە لە ژیر ئاڵای حەشد یەک دەگرین.

ئایەتوڵڵا سیستانی بە فەتوای مێژوویی خۆی لە ڕێککەوتی 13ی ژوئەنی 2014 فەرمانی دا بە دروست بوونی هێزێکی جەماوەری لە عێراق بۆ بەرەنگاریی داعش.

سەرپەیڤ