بەرھەم ساڵح: ئەمریکا سەروەریی عێراقی پێشێل کرد
سەرۆک کۆماری عێراق ھێرشی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبیی لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا ئیدانەکردو بە پێشێلکرانی دەستەڵات و سەروەریی وڵاتەکەی زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیڵ ئیست نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت، ئەم ئاڵۆزیانە ئیدانەکراوەو نمونعی بەرچاوی پێشێلکردنی دەستەڵاتی سەرزەوین و ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقەو ھەوڵی نیشتیمانی بۆ وەدی ھێنانی ئاسایشت و سەقام توشی گرفت دەکات.
لە بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی عێراق دا ھاتووە: بەغدا ئامادە نییە ببێتە گۆڕەپانی پێکدادانی تەوەرەو ڕوانگەکان چونکو بە پێچەوانەی پەیمانە نێونەتەوەییەکانی دەزانێ.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم ھێرشەو ڕووداوەکانی بەرلەوەش،لەوانە ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر ھەولێر و ناوچەکانی دیکە جێگای قەبووڵ نین و یاسا بەزاندنەو دیارە زەبر لە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەوەشێنێ.
لەم بەیاننامەیەدا داوا لە تەواوی لایەنەکان کراوە کە بە دان بەخۆداگرتن ڕێگر بن لە بەردەم قوڵ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و خۆیان لە قەرەی ھەنگاوگەلێک نەدەن کە زەبر لە ئاسایشت و سەقامی عێراق و ناوچەکە بوەشێنێت.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کرد: عێراق لێبڕاوانە و بە ھەوڵی دیپلۆماسیانەی بەربڵاو لە تەواوی ڕێگاکان بۆ وتووێژ لەگەڵ ھەموو لایەنەکان بە مەبەستی دەستەبەر کردنی ئاسایشت، سەقام و بووژاندنەوەی سەروەری و دەستەڵاتی خۆی و کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە پشتیوانی دەکات و نەیاری ھەرچەشنە ھەنگاوێکی دوژمنکارانەیە لە لایەن ھەر کەسێکەوەو بە ھەر شێوازێک کە بێت.