حوزه‌یران 29, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • بەڕێ کرانی تەرمی شەھیدانی «حەشدی شەعبی» بە دروشمی نەمان بۆ ئەمریکاو نەمان بۆ ئیسرائیل

ھەزاران کەس لە جەماوەری بەغدا بۆ بەڕێ کردنی تەرمی شەھیدانی حەشدی شەعبی خڕبوونەوەو دژی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دروشمیان ھەڵدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھەزاران کەس لە جەماوەری بەغدا ئەمڕۆ سێ شەممە بە خڕبوونەوە لە ناوچەی «ئەلجادریە» لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەھیدانی حەشدی شەعبی بەشدارییان کرد.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا کەسایەتی و فەرماندەرانی باڵای خۆڕاگریی عێراق لەوانە ێقاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق، «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، «ئەبو فەدەک ئەلموحەممەداوی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»یش بەشدار بوون.

بەڕێکەرانی تەرمی شەھیدان بە ھەڵدانی دروشمی  نەمان بۆ ئەمریکاو نەمان بۆ ئیسرائیل دڕندەکاریی داگیرکەرانی ئەمریکییان لە ھێرشی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی  «قائیم» لە سنووری نێوان عێراق و سووریایان ئیدانەکرد. ھەروەھا داواشیان لە تاقمە خۆڕاگرەکان کرد کە وەڵامێکی گ.رچکبڕی ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا بدەنەوە.

سەرپەیڤ