کەتائیبی سەییدو شوهەدا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
دوای ھێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، وتەبێژی تاقمی خۆڕاگریی «کەتائیبی سەییدو شوهەدا»ی عێراق وشداریی دا کە خۆڕاگریی عێراق خەریکە بەرەولای بژاردەی تۆڵەسەندنەوە ھەنگاو ھەڵدەگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «ئەبو ئالا وەلائی» فەرماندەی «کەتائیبی سەییدو شوهەدا»ی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ئاسۆشیتێد پرێس» سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا وشداریی داوەو ڕایگەیاندووە کە، ئێمە بە نیازین ھەڵمەتێک ئەنجام بدەین کە دواتر ھەمووان وەک تۆڵەسەندنەوەی لە ئەمریکا لێکی بدەنەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە،لە عێراق بێ یان لە هەرێمی کوردستان، یان لە هەر شوێنێکی دیکە، تۆڵە لە ئەمریکا دەکەینەوە.
«ئەبو ئالا وەلائی» ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە، هێزەکانیان لەسەر هەموو شەقامێک و لە نزیک هەموو سەربازگەیەکی ئەمریکا هەن، لە ئاسمان بێت، لەسەر وشکانی بێت، لە دەریا بێت، لە هەر شوێنێک بێت، پەیمانمان داوە تۆڵە بکەینەوە.
فەرماندەی «کەتائیبی سەییدو شوهەدا»ی عێراق جەختی کردووە، کۆڕی ڕێکخستنی تاقمە خۆڕاگرەکان پێ لە سەر وەڵام دانەوەی ئەو دڕندەکارییەی ئەمریکا دادەگرن و پێشیان دەکرێت لە سنووری سووریا بێت یان کوێت و عەرەبستانی سەعودی دەست لە ھێزەکانی ئەمریکی بوەشێنن.