ته‌مووز 11, 2021 09:05 Asia/Tehran
  • فالح فەییاز: حەشدی شەعبی دەستەبەرکاری ڕاستەقینەی ئاسایشت و سەقامی عێراقە

سەرۆکی حەشدی شەعبی جەختی کردووە، ئەم ڕێکخراوەیە وەکو دەستەبەرکاری ڕاستەقینەی ئاسایشت و سەقامی عێراق و پشتیوانی سوپاو ھێزە ئاسایشتییەکانی دیکە دەمێتێتەوە.

«فالح فەییاز» سەرۆکی حەشدی شەعبی  بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزگار کرانی شاری موسڵ لەژێر ڕکێفی داعش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ڕزگار کرانی موسڵ لە چنگی داعش پێشەکییەکە بۆ سەرکەوتنی یەکجاری و ڕزگار کردنی تۆکمەوتەواوی خاکی عێراق لەژێر پۆسناڵی ھەر دەست درێژکارێک.

سەرۆکی حەشدی شەعبی جەختی لەوەش کردەوە کە، پەیمانی ئێمە ئەوەیە کە حەشدی شەعبی وەکو دەستەبەرکاری ڕاستەقینەی ئاسایشت و سەقامی عێراق و پشتیوانی سوپاو ھێزە ئاسایشتییەکانی دیکە بمێتێتەوە.

«مستەفا کازمی» شەرۆک وەزیرانی عێراقیش وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پێکدادانی موسڵ تەواوی ھاوکێشەکانی لە ئاستی نێوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی تێک و پێک دا، وتیشی: چوار ساڵ دوای ڕزگتر کرانی موسڵیش، دەوڵەت سوورە لە سەر گرینگایەتی دان بە دووپات نەبوونەوەی ھەڵەکانی ڕابردوو کە زیانباییەکەیمان بە خوێن بژارد و لێبڕاوانە لە بەرامبەر تیرۆریزم دا دەوەستین.

سەرپەیڤ