ته‌مووز 12, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکەگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییە، سیاسی، ئەمنیەتیەکان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ باڵوێزی ئێران کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جنین پلاسخارت لەو دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتییەکان و هەروەها هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێڕاقی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی لێک دایەوە.

باڵوێزی ئێران لە کۆتایی ئەو دیدارەدا وێڕای جەختکردن لەسەر قووڵ بوونەوەی پێوەندی تاران و بەغدا، وتی: ئێران پاڵپشتی دەکات لە ئاسایش، سەقامگیری و هەروەها لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کەدەرخەری دەنگی گەلی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی داهاتووی ئێرانیش پاڵپشتی تۆکمە کردنەوەی و پەرەپێدانی پێوەندی تاران و بەغدایە، گوتی: لە حکومەتی سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق قووڵتر و بەرفراوانتر دەبێتەوە.

سەرپەیڤ