ئاگرگرتنی کەشتییەکی عێراقی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398642-ئاگرگرتنی_کەشتییەکی_عێراقی_لە_ئاوەکانی_کەنداوی_فارس
میدیاکانی عێراقی باسی ئاگرگرتنی کەشتیەکی بازرگانیی ئەم وڵاتەیان کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2021 03:20 Asia/Tehran
  • ئاگرگرتنی کەشتییەکی عێراقی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس

میدیاکانی عێراقی باسی ئاگرگرتنی کەشتیەکی بازرگانیی ئەم وڵاتەیان کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.

میدیاکانی عێراقی لەوانە «عەینولعێراق»و «مەوازین نیوز» ڕۆژی چوارشەممە وایان بڵاو کردەوە کە، ئەم کەشتیە عێراقییە ھەڵگری نەوتی ڕەش بووە کە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا ئاگری تێ بەر بووە.

لە ئەنجامی ئەم ئاگر کەوتنەوەیە ٩ کەس لە ستافی کەشتییەکە گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێشتا ھۆکارەکانی ئاگر کەوتنەوە لەم کەشتییە دا ڕوون نەبووەتەوەو دەوڵەتی عێراقیش لەم پەیوەندییەدا بە فەرمی ھیچ ھەڵوێست و بۆچوونێکی ڕانەگەیاندووە.

کۆمپانیای نەوتبەری عێراق سەربە وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھەواڵەدا ڕایگەیاندووە کە، ئەم نەوتبەرەی وا توشی کارەسات ھاتووە سەربە کەرتی تایبەتییەو پەیوەندیی بە کەرتی دەوڵەتییەوە نییە.