دیداری وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398646-دیداری_وەزیری_ئیتیلاعاتی_ئێران_لەگەڵ_ڕاوێژکاری_ئاسایشتی_نیشتیمانیی_عێراق
«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق دیدارووتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2021 06:17 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق

«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق دیدارووتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«سەیید مەحمود عەلەوی» وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا لەگەڵ «فاسم ئەعرەجی» دیداروڕاوێژی کرد.

«عەلەوی» لە سەرەتای ئەم دیدارە،  کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی زیقاڕی لە دەوڵەت و گەلی عێراق سەرەخۆشیی کرد.

ھەردووک لا لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ڕەوشتی ئاسایشتی و سیاسی لە دوو بواری نێونەتەوەیی و ناوچەیی و پەیوەندیی دوو لایەنە و ڕێگاکانی ھێزمەند کران و پەرە پێ درانی لە ھەموو ڕوویەکەوە ڕاوێژیان کرد.

ئەم دوو کاربەدەستە پایەبەرزەی ئێران و عێراق لە کۆتایی دیدارەکەیاندا لە سەر گرینگایەتیی بەھێزکرانی ھاوکاریی ھاوبەش لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی ھەرددووک وڵاتی دوۆست و برادەر جەختیان کرد.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق