تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398751-تۆڕی_کارەبای_هەرێمی_کوردستان_و_عێراق_بە_تورکیا_دەبەسترێتەوە
عێراق بڕێک کارەبا لە تورکیا دەکڕێت و تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2021 10:57 Asia/Tehran
  • تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە

عێراق بڕێک کارەبا لە تورکیا دەکڕێت و تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کار کردن لەسەر پڕۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق، بەردەوامە کە بە هۆیەوە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێنەوە".

روونکراوەتەوە "عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت. بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر تۆڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت".