ته‌مووز 21, 2021 08:15 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایونی سیخوڕیی بەسەر سەرۆک کۆمارانی عێراق و فەرەنساشەوە کردووە

بەپێی ڕاپۆرتێکی «واشێنگتۆن پۆست»ی ئەمریکی، ٥٠ هەزار کەس بەهۆی بەرنامەیەکی ڕژێمی زایونییەوە بەناوی «پیگاسۆس» هەوڵی سیخوڕی کردن بەسەریانەوە دراوە کە لەو لیستەدا موبایلی «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و «ئیمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەڕەنساش بەدی دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی «واشێنگتۆن پۆست»ی ئەمریکی لەو ٥٠ هەزار کەسە کە لەڕێگەی بەرنامەی «پیگاسۆس»ی ڕژێمی زایونییەوە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە ١٤ سەرۆک و پاشاش ھەن کە «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و «ئیمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەڕەنساش لە نێویاندان.

بەپێی ئەم  زانیارییانە، ھێشتا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کە هەوڵی سیخوڕیکردنەکە لەڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە، لەسەر ئەو کەسایەتییە سیاسیانە سەرکەوتوو بووە یان نا.

بەپێی ڕاپۆرتی «واشێنگتۆن پۆست» ئەو سەرکردانەی دیکە کە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە داگری (سیریل رامفۆسا سەرۆکی ئەفریقیای باشوور، عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان، مستەفا مەدبوولی لە میسر و سەعدەدینی عوسمانی لە مەغریب)ـە.

«واشێنگتۆن پۆست» ئەوەشی  ئاشکراکردووە کە، جگە لەو سەرکردانەی کە ئێستا لە پۆستەکانیان بەردەوامن، هەندێک سەرکردەی دیکەش هەن کە لەئێستادا پۆستیان نییە و لە رێگەی بەرنامەی «پێگاسۆس»ەوە سیخوڕییان بەسەرەوە کراوە، کە د اگری هەریەکە لە «سەعد حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشوی لوبنان و بەرپرسێکی پێشوی حکومەتی بەلژیکا و هەروەها پاشای پێشووی مەغریبە.

بەرنامەی پێگاسۆسی ڕژێمی زایونی کە لەسەر موبایلە زیرەکەکان دادەبەزێت، توانای ئەوەی هەیە ڕیکۆردی دەنگ و کامێرای موبایلەکە بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر خاوەنەکەی موبایلەکەشی  قوفڵ کردبێت.

سەرپەیڤ