ته‌مووز 23, 2021 15:07 Asia/Tehran
  • ھێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای «ئەنبار»

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەربنکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای «ئەنبار»و کوژران و بریندار بوونی ٩ کەسیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بنکەی ھەواڵدەریی «سابرین نیوز» چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی «بەدری_٦»ی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شارستانی «ڕەتبە» لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم ھێرشەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش، سێ لەشکریی عێراقی کوژران و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاندووە، ئەندامێکی داعش لە شاری «موسڵ» لە باکووری ئەم وڵۆاتە قۆڵبەست کراوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

سەرپەیڤ