ته‌مووز 28, 2021 17:18 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە ھەر ناوێکەوە بێت، جێگای قەبوڵ نییە

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی بەغدا_واشێنگتۆن وتی: بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە ھەر ناوێکەوە بێت، جێگای قەبوڵ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز، «جەعفەر حسەینی» وتیشی: ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم دەوڵەتە نابێ لەگەڵ ئەمریکییەکان سەبارەت بە کشانەوەیان لە عێراق وتووێژی دەکرد، چونکو وەھا وتووێژێک پێویستی بە دەوڵەتێک بوو کە بتوانێ داخوازیی عێراقیەکان وەدی بێنێ.

«حسەینی» وتیشی: ئامانجی ئێمە نەک ھەر وەدەرنانی ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقە بەڵکو دەرپەڕاندنیان لە تەواوی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەمریکییەکان جارێکی تر خۆڕاگری بکەنە ئامانج، ئەو بنکانەی کە لەوێوە ھێرشەکە کراوە دەدەینەبەر پەلامار.

جێگای ئاماژەیە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێ شەممە چاوی بە «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەوت و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان وتووێژی کرد و لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ھەتا ٣١ی دیسامبەر ڕێککەوتن.بەڵام ھاوکات بڕیاریش درا کەبەشێک لە لەشکریانی ئەمریکی بە شێوەی موستەشاری و بۆ ڕاھێنانی سەربازیی ھێزەکانی عێراق لەم وڵاتەدا بمێننەوە.

سەرپەیڤ