«حیزبوڵڵای عێراق»: خۆڕاگری ھێرش ناکاتە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399172-حیزبوڵڵای_عێراق_خۆڕاگری_ھێرش_ناکاتە_سەر_شوێنە_دیپلۆماسییەکان_لە_بەغدا
وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی کرد: شوێنە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لە پێڕستی ئەو ئامانجانە نیە کە خۆڕاگری ھەڵمەتیان دەکاتە سەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2021 17:42 Asia/Tehran
  • «حیزبوڵڵای عێراق»: خۆڕاگری ھێرش ناکاتە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی کرد: شوێنە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لە پێڕستی ئەو ئامانجانە نیە کە خۆڕاگری ھەڵمەتیان دەکاتە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بەغدا ئەلیەوم، «جەعفەر حسەینی» وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا وتی: خۆڕاگری باڵوێزخانەی ئەمریکا بە باڵوێزخانەی ئاژاوە دەزانێت.

حسەینی وتیشی: لەگەڵ ئەمەش دا ھێرشی سەر باڵوێزخانەی ئاژاوە لە بەغدا پەلەقاژەی دوڕمنە بۆ تێکدانی ھاوکێشەکان و ھەڵخەڵەتاندنی عێراقییەکان و ھۆکارانی ھەڵکوتانە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان ئامانجگەلێکی دوژمنانە پێ و شوێن دەگرن.

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە زنجیرە دەست درێژکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی خۆڕاگریش وتی: کاردانەوەی خۆڕاگریی عێراق بەرامبەر بە ھەر چەشنە دەست درێژکارییەکی سەربازی گورچکبڕ دەبێت.