ئاب 08, 2021 22:24 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی ھاوپەیمانیەکی سیاسیی تازە لە عێراق دا،، «پەیمانی نیشتیمانی» بە بەشداریی کۆتلە شێعەو سوننەکان دامەزرا

ھاوپەیمانییەک بۆ ھەڵبژاردن بەناوی «پەیمانی نیشتیمانی» بە سەرۆکایەتیی «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق بە بەشداریی چەند لایەنێکی شێعەو سوننەکان دامەزرا.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی «ڕووداو» ، پارتی سوننەی «پارتی ئیسلامیی عێراق» وەک کۆنترین پارتی سوننەی ئەم وڵاتە ھاوڕێ لەگەڵ بزوتنەوەی «عەتاء» بە ڕابەرایەتیی «فالح فەییاز»، پارتی «سەقام»، «پیاوانی عێراق»، «واریسون» و «ڕەوتی چاکسازیی نیشتیمانی» لە ئەندامانی ئەم ھاوپەیمانییە تازەیەن کە بە نیازن لە ھەڵبژاردنەکانی دەھەمی ئۆکتۆبەر بەشداری بکەن.

«فارس یونس» یاریدەری سکرتێری گشتیی «پارتی ئیسلامیی عێراق» وتوویەتی: ڕەوتە  سیاسییە سوننەکان بەدووی سەقامگیری دان و ھاوپەیمانیی کۆتلە شێعەو سوننەکان پەیامێکی دڵخۆشکەرە بۆ جەماوەری عێراق.

ناوبراو ئامانج لە پێکھاتنی ئەم ھاوپەیمانییەی دوورکەوتنەوە لە ناتەبایی و پیشاندانی یەکگرتنی کۆتلە عێراقییەکان ڕاگەیاند.

ئەم ھاوپەیمانییە کە سەرۆکایەتییەکەی بە ئەستۆی «فالح فەییاز»ە لە ١٥ پارێزگادا کاندیدی دەبێت و نوێنەرانی ھاوپەیمانییەکەش لەگەڵ زۆربەی لایەنە عێراقییەکان لەوانە کوردەکان ڕاوێژیان کردووە ھەتا بۆ بەشداری کردن لە ھاوپەیمانییەکە ھانیان بدەن، کەچی ھێشتا ھیچکام لە لایەنە کوردییەکان وەڵامێکی ئەو بانگێشتنەیان نەداوەتەوە.

«حەیدەر تەمیمی» ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی «عەتاۆ»یش وتوویەتی «پەیمانی نیشتیمانی» ئامادەی پێشوازی کردنە لە ئەندامەتیی لایەن و ناقمەکانی دیکەش و دیارە گرفتەکانی عێراق بەس لە ڕێگای یەکگرتنی تەواوی لایەنەکانەوە نەبێ چارەسەر ناکرێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە دوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە وتی: ھەڵبژاردن لە ھەمان کاتی دیاریکراوی خۆی دا واتە دەھەمی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ