ئاب 10, 2021 12:07 Asia/Tehran
  • قەیس خەزعەلی : مافی وەڵامدانەوە بە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق لە ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی بەغداو تاقمەکانی خۆڕاگریی عێراق ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعەھد، «قەیس خەزعلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق شەوی سێ شەممە جەختی لەوە کردەوە کە، دوژمنایەتیی ڕژێمی ئیسرائیل ھەروا بەردەوامەو ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بووەتە ھۆی شەھید بوونی کۆمەڵێک لە لاوانی خۆڕاگریی عێراق، بەڵام ئێمە مافی وەڵام دانەوە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.

ئەم بەرپرسە عێراقییە وتیشی: ھێندێک بەڵگەو دان پیادانان ھەن کە وا دەردەخەن بەکرێگیراوانی سەربە زایونییەکان بەنیازی ھەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراقەوە بوونە.

خەزەعەلی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تاقمەکانی خۆڕاگری بەشێکن لەو ھەوڵەی بەرپەرچ دانەوە کە «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» باسی کردووە، وتیشی: ئیسرائیل ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکانی عێراقی بوردوومان کردووەو بەرپرسی تەواوی ڕووداوە نالەبارەکانی ئەم وڵاتەیە.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق وتیشی: لە ئێستادا بزوتنەوەکەیان جارێکی تر بەرەوڕووی دوژمنی زایونی دەبێتەوە، چونکو ئەم ڕژێمە گەورەترین دوژمنی گەلانی عەرەب و موسڵمانە.

«قەیس خەزعلی» وێڕای ئاماژە کردن بە پاڵپشتییەکانی ئێران لە عێراق وتی: ئێران لە کاتێکدا کە تەواوی وڵاتان بەنیازی پیلانگێڕان بوون، یەکەم وڵاتێک بوو کە ڕەوتی سیاسیی عێراقی بە فەرمی ناسی و لە جەنگەی ھێرشەکانی داعشیش پشتیوانیی لە عێراق کرد.

سەرپەیڤ