ئاب 10, 2021 15:20 Asia/Tehran
  • ھەوڵی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و عەرەبستان

عێراق بە نیازە لە پەڕاوێزی کۆنفرانسی بەغدا بەستێن بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و عەرەبستان خۆش کات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی ھەواڵیی مەیادین، بڕیارە کۆنفرانسێک لە بەغدا بە ئامادە بوونی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبستان، ئێران، تورکیا، ئیمارات، قەتەر، میسرو ئۆردۆن بەڕێوە بچێت و عێراق ھەوڵ دەدات ئەم وڵاتانە لە ڕووی ئامانجگەلی ھاوبەشەوە لێک نزیک کاتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە چاوەڕوان دەکرێت «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنساش بەشداریی دانیشتنەکەی بەغدا بکات کە ئەگەر ئەمە بکرێت ئەوە بۆ دووھەمین جار دەبێ کە «مەکرۆن» لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک سەردانی عێراق دەکات.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «مەکرۆن» وتبووی: فەرەنسا ھاوبەشێکی ڕاستەقینەی عێراقە. لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا «مەکرۆن»یش بە پشتیوانیی تۆکمەوتەواوی خۆی لە عێراق ڕێززی لە دیپلۆماسیی ھاوسەنگی ئەو وڵاتە گرت.

مەیادین وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵەکانی عێراق بۆ بەرپا کردنی دانیشتنی دووقۆڵی لە نێوان عەرەبستان و ئێرانیش لە پەراوێزی ئەم کۆنفرانسە جەختی لەوە کردەوە کە، بە غدا بە نیازی کۆتایی ھێنان بە ئاڵۆزییەکانی پەیوەندیی نێوان تاران و ڕیازە دوای دیدارە دووقۆڵیە داخراوەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە.

سەرپەیڤ