سەرۆکی شارەوانیی کەربەلا کوژرا
ئاب 11, 2021 07:21 Asia/Tehran
«عەبیر سەلیم ناسر خەفاجی» سەرۆکی شارەوانیی کەربەلا ڕۆژی سێ شەممە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبیر سەلیم ناسر خەفاجی» کە سەردانی گەڕەکی «ئەلزەھرا»ی کرد بوو، لە لایەن کەسێکی دانیشتووی گەڕەکەکەوە پێنج گوللـە بە سینگ و بڕبڕەی پشتیەوە نراو کوژرا.
شایەتحاڵان وتوویانە: سەرۆکی شارەوانیی کەربەلا دوای ئەو دەستڕێژەی لێی کرا گوێزرایەوە بۆ نەخڵشخانە، بەڵام فریای چارەسەری نەکەوت و لە بەر کاریگەخریی برینەکانی گیانی سپارد.
«عەبیر سەلیم» بە مەبەستی ڕاگەییشتن بە کاروباری پەیوەست بە شارەوانیی کەربەلا و پرسی زێدەڕۆیی ماڵەکان سەردانی ئەو گەڕەکەی کرد بوو.
ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق کەسی تەقەکەرو ھەردووک کوڕەکەیان قۆڵبەست کردووە. وەک باسی دەکرێت ئەم کەسە زەوییەکی گشتیی داگیر کرد بوو کە ئەمەش ببووەو ھۆی دەمەقڕەی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی دا.