«مەسجیدی» ئێران لە ھیچ کەس و یان لایەنێک لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی ناکات
«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: تاران لە ھیچ کەس و یان پارتێکی عێراقی لە بەرامبەر پارتێکی دیکە لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی ناکات.
«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ئێران پەیوەندییەکی بەربڵاوی لەگەڵ تەواوی ڕەوت و کۆتلەکانی عێراق ھەیەو ئەم بابەتەش لە سەردانە بەردەوامەکانی بەرپرڕسانی عێراقی بۆ ئێران بەدی دەکرێت.
وتیشی: ماوەیەک لەمەوپێش ڕێ و ڕەسمی تەنفیزو سوێند خواردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئایەتوڵڵا ڕەییسی بەرپا کراو ئامادە بوونی کەسایەتییە عێراقییەکان بە دەوڵەتی و حیزبی و ھاوپەیمانییەکانتان بەدی کرد کە بەشداریی ڕێ و ڕەسمەکەیان کرد بوو، ئەم پەیوەندیە ساسییەی نێوان ئێران و کەسایەتییە جۆربەجۆرە عێراققەکان بابەتێکی زۆر ئاساییە، بەڵام ئەمەی کە داکۆکی و پشتیوانیی خۆی لە سەر کۆمەڵێک کەس و یان لایەن چڕ کاتەوە، ئەمە ڕوانگەیەکی نادروست و قسەیەکی ھەڵەیە.
مەسجیدی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە یەکگرتوویی عێراق و تەواوی ئەتن و ئایینزا سوننەو شێعەکان و نەتەوەکانی وەک کوردو تورکمان و پەیڕەوانی ئایینەکانی کریستیان و ئێزدی و ھەموو توێژو باڵەکانی عێراق داکۆکیی کردووەو بگرە لە دەوڵەتی عێراقیش بە تایبەت لە بواری ھەڵبژاردنی داھاتوو پشتیوانی دەکات.