دیداری «بەرھەم ساڵح» لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھەڵبژاردنی عێراقەوە
سەرۆک کۆماری عێراق چاوی بە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەوت و لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە قسەی لەگەڵدا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بەغدا ئەلیەوم، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ «جنین پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەغدا، ڕەوشتی سیاسی و ئاسایشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەی «بەرھەم ساڵح» و «جنین پلاسخارت» لە سەر پێویستیی پەرە پێدانی ھەوڵەکان لە ئاراستەی وەدی ھاتنی سەقام و پاوەجێیی لە عێراق و ئاسایشتی شارومعندان و بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی تەندروست و دادگەرانە لەم وڵاتەدا پێداگری کرا.
پێشتر دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند بوو کە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە یەرواری شەشەمە ژوئەن بەرپا دەکرێت و دواتر کاربەدەستانی عێراقی دەھەمی ئۆکتۆبەریان وەک وادەی بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردن دیاری کرد.