ئاب 21, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە سەر ڕێگای ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی پەکەیجێکی تەقاندنەوەیان کرد لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی حەشدی شەعبی لە باکووری بەغدا کە کوژران و بریندار بوونی ٩ کەسی لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی شەفەق نیوز، سەرچاوە عێراقیییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، تەقینەوەی ئەم ترۆمبیلەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی «ئەلسائیر» لە شاری «ئەلتارمیە» ھەڵکەوتوو لە باکووری بەغدا ئەنجامی گرتووە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە دوو کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەھید و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ڕوودانی تەقینەوەکە ھێندێک پێکدادان لە سێ دەڤەرەوە لە نێوان ھێزەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش ئەنجامی گرتووە.

بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم تەقینەوە تیرۆریستیییە، وێرای داخوازیی بۆ لێپێچینەوە لەوانەی وا لەم بوارەدا خەمساردییان نواندووە، جەختی کرد: دەبێ ھەنگاوێکی ھەواڵگرییانەو ئۆپراسیۆنی بەدەست و برد ھەڵگیردرێت بۆ ئەوەی بەستێنی کرداری تیرۆریستی نەمێنن و لە بواری ئاسایشت ڕۆڵێکی زیاتر بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی بدرێت و لە ئەزمونەکانی ئەوانیش کەڵک وەربگیردرێت.

سەرپەیڤ