جەختی «حەکیم» لە سەر ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی بە دەست و برد بۆ پێشگرتن بە ھێرشی تیرۆریستی
دوابەدوای شەھید بوونی چوار ئەندامی حەشدی شەعبیی عێراق لە پێکدادان لە گەڵ تیرۆریستانی داعش، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق داوای داڕشتنی گەڵاڵەی ئۆپراسیۆنی بەدەست و بردی کرد بە مەبەستی پێشگرتن بە ھێرشی تیرۆریستی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی ئیسنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا شەھید بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبیی لە ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی «تارمیە»ی باکووری بەغدا سەرەخۆشیی کردو لە سەر پێویستیی دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچانە بە پێی بەرنامەیەکی پتەوی ئاسایشتی پێی داگرت.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا خوازیاری داڕێژرانی ئۆپراسیۆنێکی بە دەست و برد بوو بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش بە مەبەستی پێشگرتن بەم جۆرە ھێرشانە.
لە ئەنجامی ھێرشەکەی شەوی شەممەی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەی تیپی ١٢ی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە تەنیشتی ناوچەی «تارمیە»ی باکووری بەغدا، پێکدادانێک لە نێوان ھەردووک لادا ڕووی دا کە لە ئەنجام دا ٤ کەس لە چەکدارانی حەشدی شەعبی لەوانە جێگرەوەی فەرماندەری تیپی ١٢ شەھیدکراو ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.