داخوازیی جەماوەری سەلاحەددینی عێراق بۆ وەدەرنرانی داگیرکەرانی ئەمریکی
خەڵکی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەو کارەساتانەی کە داگیرکەرانی ئەمریکی بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم و ئاژاوەنانەوە بۆیان بەدیی ھێناون، داوا لە کاربەدەستانی وڵاتەکەیان دەکەن کە داگیرکەران لە عێراق وەدەر بنێن.
خەڵکی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان جارێکی تر خوازیاری وەدەرنرانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیان بوونەو ڕایانگەیاندووە: بوونی ھێزەکانی ئەمریکی کارەساتی زۆری بۆ جەماوەری عێراق بەدی ھێناوە.
جەماوەری عێراق ڕایانگەیاندووە: ھێزەکانی ئاسایشت و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەموو کارێکیان پێ دەکرێ و پێویستمان بە ھێزی بیانی نییە، ھێزەکانی ئەمریکی داگیرکەرن.
خەڵکی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق داوایان لە دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە، بڕیارێکی دروست بدەن بۆ وەدەرنانی داگیرکەرانی ئەمریکی، چونکو ئەمریکا لەگەڵ تۆڕە تیرۆریستییەکانی وەک ئەلقاعیدە لە پەیوەندی دایەو تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەشی لە نێوخۆو دەرەوەی عێراق پێکھێناوە.
شارومەندانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە داگیرکەران ھیچ سەقام و ئاسایشتێکیان بۆ عێراق بە دیاری نەھێناوەو داوا لە بەرپرسان دەکەین کە ھێزەکانی بیانی لە عێراق وەدەر بنێن.