ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌کات
باڵیۆزی تورکیا له‌به‌غدا له‌دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی به‌نیازه سه‌ردانی عێراق بکات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، رۆژی شەممە ئه‌عره‌جی له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له عه‌لی ره‌زا گونانی باڵیۆزی تورکیا له‌به‌غدا کردوه و له‌دیدارێکدا، دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که‌یان په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره تاوتوێکردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، قاسم ئه‌عره‌جی جه‌ختی له‌وه‌کردوه‌ته‌وه که پێویسته تورکیا له‌دۆخی تایبه‌تی عێراق تێبگات سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی ئاو، هیواشی خواستوه، قۆناغی ئێستا شایه‌تی هاوکاری هاوبه‌شی کاری زیاتری نێوان هه‌ردو وڵات بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی تورکیا رایگه‌یاندوه، ره‌جیب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌ی به‌نیازه سه‌ردانێکی تایبه‌ت بۆ عێراق ئه‌نجامبدات، سه‌قامگیری عێراقیش، به‌مانای سه‌قامگیری بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌که دێت.