حیزبوڵڵای عێراق: تاقمۆکەکانی سەربە داعش لە لایەن عەرەبستان و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400436-حیزبوڵڵای_عێراق_تاقمۆکەکانی_سەربە_داعش_لە_لایەن_عەرەبستان_و_ئیماراتەوە_بەڕێوەبەرایەتی_دەکرێن
وتەبێژی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: تاقمۆکەکانی سەربە داعش ڕاستەوخۆ لە لایەن دەزگا ھەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2021 03:25 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: تاقمۆکەکانی سەربە داعش لە لایەن عەرەبستان و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن

وتەبێژی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: تاقمۆکەکانی سەربە داعش ڕاستەوخۆ لە لایەن دەزگا ھەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی مەیادین: «ئەبو عەلی عەسکەری» وتەبێژی سەربازی و بەرپڕسی بەشی ئاسایشتیی بزوتنەوەی «گوردانەکانی حیزبوڵڵا» ی عێراق لە بارەی ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی داعش لە کەرکوک وتی: ئەم ھەنگاوە تیرۆریستیانە  لە ژێر چاودێری ڕژێمی سەعودی و ئیمارات ئەنجام دەگرێت.

«عەسکەری» وتیشی: فەرماندەرانی حەشدی شەعبی بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری عێراق دەبێ جڵەوی کاروبارەکان لگرنە دەست و لە بەرامبەر پیلانە ئەمریکی و زایونییەکان وریاو لە سەر ھەست بن.

تیرۆریستانی داعش ڕۆژی یەکشەممە بە ھێزش کردنە سەر کەرکوک لە باکووری عێراق ٧ ئەندامی پۆلیسیان کوشت و کۆمەڵێکی دیکەشیان بریندار کرد.