بەرهەم ساڵح: هیچ جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400597-بەرهەم_ساڵح_هیچ_جۆرە_پێوەندییەکمان_لەگەڵ_ئیسرائیل_نییە
سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە ڕاگەیاندنی پابەندیی بەغدا بە بەرگریی لە ئامانجەکانی فەلەستین جەختی کرد کە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایەتە دی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2021 04:42 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح: هیچ جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە

سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە ڕاگەیاندنی پابەندیی بەغدا بە بەرگریی لە ئامانجەکانی فەلەستین جەختی کرد کە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایەتە دی.

 

 بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق شەوی یەکشەممە لە لێدوانێکدا هەر جۆرە پێوەندیەکی نێوان بەغدا و ڕژێمی زایۆنیی ڕەت کردەوە.

بەرهەم ساڵح لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە، وتی: عێراق پابەندی بەرگری لە ئامانجەکانی فەلەستین و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی ئەو وڵاتەیە. ئاسایشی ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایێتە دی.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی دا وتی: پرسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە هیچ لەونێک لەلایەن ئێمەوە لە ئارادا نەبووە.