ڕەخنە لە بێ دەنگە لێکردنێ دەوڵەتی عێراق لە بارەی ھێرشەکانی دژی حەشدی شەعبی
ئهیلوول 16, 2021 09:59 Asia/Tehran
یەکێک لە ڕابەرانی یەکێتیی میدیایی عێراق لە بێ دەنگە لێکردنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە بارەی ھێرشی بەردەوامی سەر حەشدی شەعبی ڕەخنەی گرت.
«عەبباس فازڵ» ڕۆژی چوارشەممە بە ھەواڵدەریی «مەعلومە»ی وت: ھێرشی ئەم دواییە بۆ سەر حەشدی شەعبی کە لە سنوورەکانی عێراق و سووریا لە بەرامبەر معەترسیی تیرۆریزم بەرەڤانی دەکات، داکۆکی لە تاوانکارییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دێتە ئەژمار.
وتیشی: بێ دەنگە لێکردنی دەوڵەتی عێراق لە بارەی ھێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی دەربڕی بایەخ نەدان بە خوێنی پیرۆزی جەماوەری عێراقە.
فڕۆکەشەرکەرەکانی ئەمریکا لەم دواییەدا جارێکی تر بنکەومەتەرێزی حەشدی شەعبییان لە سەر سنوری عێراق و سووریا بوردومان کرد.
ئەو ھێرشانەی ئەمریکا تێک شکانی دوو ترۆمبیلی حەشدی شەعبیی عێراقی لێ کەوتەوە بەڵام قوربانیی بەدواوە نەبوو.