هەڵوێستی توندی موقتەدا سەدر لەسەر کۆنفڕانسەکەی هەولێر
ئهیلوول 25, 2021 17:59 Asia/Tehran
رابەری رەوتی سەدر دەربارەی کۆنفرانسەکەی دوێنێ کە لە هەولێر بەڕێوەچوو دەڵێت:" پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە کۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت."
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە کۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت، ئەگەر نا، پێویستە لەسەر حکومەت هەموو بەشدارانی کۆبونەوەکە دەستگیربکات و سزایان بدات".
جەختیشی کردەوە: پێویستە باوەڕداران چاوەڕێی فەرمانی ئێمە بن بۆ دەستکردن بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نمونە پیشانەدا، عێراق ئاساییکردنەوە رەتدەکاتەوە.
دوێنێ لە شاری هەولێر بەئامادە بونی ٣١٢ کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و کوڕی سەرۆکی پێشوو تری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەک لە هۆتێل دیڤان ئەنجامدرا کە تێیدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.