کازمی: ڕێپێوانی ئەربەعین دیاری ترین ناڕەزایی بەردەوامی مرۆڤییە لەمێژوودا
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: یادکردنەوەی چلەی ئیمامی حسەین(ع) و ڕێپێوانی ئەربەعین دیاری ترین ناڕەزایی بەردەوامی مرۆڤییە لەمێژوودا .
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یادکردنەوەی ئەربەعین و چلەی ئیمام حسێن لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: یادکردنەوەی چلەی ئیمامی حسەین(ع) دیاری ترین ناڕەزایی بەردەوامی مرۆڤیە لەمێژوودا بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ھەر بۆیە ئەم یادە دەبێت بکرێتە بنەمایەک بۆ روبەڕوبونەوەی پێشێلکارییەکان لەعێراق، کە ئەوەش کارێکی ئاسان نیە و تەنها بە خواستی باش بەدی نایەت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: وەک شارومەندانی عێراقی دەبێت بەوپەڕی بەهێزییەوە دان بە هەڵەکاندا بنێین ئەگەر هەڵەمان کرد، هەروەها دەبێت روبەڕوی هەڵەکانیش ببینەوە و چارەسەری بکەین، هەروەها دەبێت بکەرانی هەڵەکانیش ڕووبەڕووی سزابکرێنەوە، بۆیە ئێمە مادەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤمان کردووە بە بەشێک لە پەروەردەی نەوەکان تا ببێتە دەروازەیەک بۆ بەهێزکردنی تاک و بیرکردنەوەمان کە دەروازەیەکی ئومێدە بۆ داهاتوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، گەلی عێراق بەهاکانی دادپەروەری، قوربانیدان و لێبوردەیی چەسپاندووەو کردوویەتی بە بەشێک لەمێژوی ناسراوی خۆی، هەروەها ژیانێکی سەربەرزانە و دیموکراسی هەڵبژاردوە و پابەندبووە پێوەی.