ئه‌یلوول 30, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە بارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە

مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد ھەتا لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا وریاو بەرپرسانە بەشداری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومریەنیوز، ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھەڵبژاردن ھێمن ترین ڕێگایە بۆ گەییشتنی وڵات بە داھاتوویەک کە ھیوای ئەوە دەکرێت باشتر لە ڕابردوو بێت و پێش بە ھەڵدێران بۆ نێو زۆنگاوی بشێوی بگیردرێت.

لە بەیاننامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی دا ھاتووە: دەنگدەران دەبێ ئەم ھەلە گرینگە بقۆزنەوە بۆ پێکھێنانی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەت و سڕینەوە گەندەڵکاران و، کەسانێکی دەستپاک ھەڵبژێرن.

ئایەتوڵڵا سیستانی وێڕای ڕاگەیاندنی بێ لایەنی لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا، ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە لە ھیچ پاڵێوراو یان پێڕستێک پشتیوانی ناکات و ھەڵبژێردرانی پاڵێوراوان بەندە بە بڕیاری دەنگدەران و ڕاوبۆچوونی ئەوانەوە.

سەرپەیڤ