تشرینی یه‌که‌م 03, 2021 21:09 Asia/Tehran
  • بڕیارێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناڕەزایی حەشدی شەعبی لێدەکەوێتەوە

بەگوێرەی بڕیارێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێک نابن لەو هێزە ئەمنییانەی رۆژی 8ی تشرینی یەکەم و لەچوارچێوەی دەنگدانی تایبەتدا دەنگ دەدەن، ئەوەش ناڕەزایی حەشدی شەعبی لێکەوتوەتەوە بە "پیلانگێڕی" ناوی دەبات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هۆکاری بەشدارپێنەکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەوەی گەڕاندوەتەوە کە پێشوتر داوای لیستی ئەندامانی حەشدی شەعبییان کردوە، تاوەکو ناوەکانیان لەلیستی دەنگدەرانی گشتی دەربهێنرێن و بخرێنەناو لیستی تایبەت، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە .

پەیوەست بەم بابەتەش سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی بەماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندوە، "بڕیارەکەی کۆمسیۆن پیلانگێڕی واشنتن و لایەکەنای ناوخۆیی و دەرەکییە بۆ سنوردارکردنی ئەو لایەنانەی پشتیوانیی حەشد دەکەن، تاوەکو نەتوانن زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەستبهێنن.

زۆرینەی هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک لایەنگری هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری ناسراون، بڕیارەکەی کۆمسیۆن ناڕەزایی هاوپەیمانی فەتحیشی لێکەوتوەتەوە و باس لەوە دەکەن، بڕیارەکە دژی حەشدی شەعبییە بەڵام کاریگەری لەسەر رێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح نابێت.

سەرپەیڤ