عەممار حەکیم: ھیچ بیانوویەک بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن لە ئارادا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401384-عەممار_حەکیم_ھیچ_بیانوویەک_بۆ_بەشداری_کردن_لە_ھەڵبژاردن_لە_ئارادا_نییە
ڕابەری رڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: ھیچ بیانوویەک بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن لە ئارادا نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: ھیچ بیانوویەک بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن لە ئارادا نییە

ڕابەری رڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: ھیچ بیانوویەک بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن لە ئارادا نییە.

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە قسەگەلێکدا پێی داگرت: بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردن مەیدانەکە بۆ لایەنەکانی دیکە چۆڵ دەکات ھەتا خواستی خۆیان بە سەر دەنگە بێ لایەنەکاندا بسەپێنن.

حەکیم وتیشی: ئەوەی ناڕەزایە بەرامبەر بە کردەوەی سیاسەتڤانانی وڵات، دەبێ بەشداریی ھەڵبژاردن بکات و بەوەی کە بە باشی دەزانێت، دەنگ بدات.

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق نۆھەمی ئاپریلی ئەمساڵ ڕەزامەندیی خۆیانیان لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر و بەرپا کرانی ھەڵبزاردن لە ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیاند بوو.

جەماوەری عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ٣٢٩ نوێنەری ئەنجومەن ١٠ ئۆکتۆبەر دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.