ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق: بشێوی و ناھێمنی لەپاش ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە ئارادا نابێت
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق جەماوەری ئەم وڵاتەی لە بارەی ڕوو نەدانی بشێوی و ناھێمنی لەپاش ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ژماردنەی دەنگەکان دڵنیا کردەوە.
«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە وتی: ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە بەر ھێندێک کردەوەو تەگبیری زۆر ورد لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی پێشتر جیاواز بوو، بە جۆرێک کە ڕەوشتی ئاسایشتی گەلێک باشە و ئەم بابەتە بۆ لەبەر گرتنی تەگبیرێکی نەرم و نیانتر لە ئاراستەی گەییشتنی ئاسانتری دەنگدەران بە ناوەندەکانی دەنگوەرگرتن، ھانی داین.
«ئەعرەجی» وێڕای ئاماژە کردن بە متمانەی خەڵک بە کردەوەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و زوڵاڵ بوونی ڕاگەیاندنی دەرەنجامی دەنگدانەکە، وتی: دەست ڕاگەییشتنی چاودێرانی دامەزراوە سیاسییەکان بە دەرەنجامی دەنگوەرگرتنەکان خەڵکی زیاتر دڵنیا کردووەتەوەو بووەتە ھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی متمانە پێکردنیان.
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی: لێژنەی باڵای ئاسایشتی ھەڵبژاردنەکان ھێندێک ھەنگاوو گەڵاڵەی ئاسایشتیی ئامادە کردووە کە لە ئێستاوە بە باشی خەریکە جێبەجێ دەکرێت و بە پێی بەرنامە دەڕواتە پێشەوە.
وتیشی: ئامادە بوونی چاودێرانی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە نێوخۆییەکان باوەڕھەبون بە زوڵاڵیی ڕەوتی ھەڵبژاردن و دەرەنجامەکانی ھێزمەند تر کردووە.