تشرینی یه‌که‌م 12, 2021 11:15 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا ھەواڵی چەواشەکارانە لە بارەی سەردانی سەردار «قائانی» بۆ عێراقی ڕەت کردەوە

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە بەغدا ھێندێک ھەواڵ و دەنگ و باسی چەواشەکارانەی لە بارەی سەردانی سەردار «ئیسماعیل قائانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدران بۆ عێراقی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەسجیدی ڕۆژی دووشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: لەم دواییەدا سەردار «قائانی» ھیچ سەردانێکی بۆ بەغداو بەگشتی عێراق نەکردووەو ئەو ھەواڵەش وا لە لیەن ھێندێک لە میدیاکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە ھیچیان ڕاست نین و درۆیە.

لەم دواییەدا لە ھێندێک لە میدایاکان دەنگۆی سەردانی سەردار«ئیسماعیل قائانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەغدا ڕێک ٢٤ کاژێر دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو بووەوە.

لەو مدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەدا وەھا دەنوێندرا کە گوایە «سەردار قائانی» وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و دەرەنجامە سەرەتاییەکانی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرپەیڤ