نوری مالیکی : دانوستان بۆ پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دەست پێ دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401560-نوری_مالیکی_دانوستان_بۆ_پێکھێنانی_گەورەترین_فراکسیۆنی_پەرلەمان_دەست_پێ_دەکەین
سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق جەختی کرد: ئەم ھاوپەیمانییە دانوستانی خۆی بۆ پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دەست پێ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 08:17 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی : دانوستان بۆ پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دەست پێ دەکەین

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق جەختی کرد: ئەم ھاوپەیمانییە دانوستانی خۆی بۆ پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی سەبەق پرێس، «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی: لەگەڵ کۆتلەکانی شێعەو سوننەو کورددا ھێندێک ڕێککەوتن بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنی زۆرینە کراوە.

«عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیش لە ھەژماری توییتێرەکەی دا ، نووسیویەتی: لە قوڵایی دڵەوە پیرۆزبایی لە پێکھاتەو تاقمە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکەین و لێیان دەخوازین شان بە شانی یەکتر بۆ خزمەت کردنی خەڵک ھەوڵ بدەن.

حەکیم ھیواداریی دەربڕی کە تەواوی پاڵێوراوانی سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکە بە ھەوڵدانیان لە ئاراستەی تێپەڕاندنی یاسایەک کە پێداویستییەکانی خەڵک و ئاوات و ئارەزووەکانیان وەدی بێنێ، بتوانن متمانەی خەڵک بە دەست بێنن.