ڕێککەوتنهکهى نێوان عێراقو تورکیا لە بواری ئاو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕێککەوتننامەی ئاو لەگەڵ تورکیا، دوای واژۆکردنی لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، وهزیرى ئهو وهزارهتهش دهڵێت:"یەکێک لەبڕگەکانی بریتییە لەوەی تورکیا پشکێکی دادپەروەرانە لەئاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فورات بۆ عێراق بەربداتەوە".
مەهدی حەمەدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەرۆکی تورکیا واژۆی لەسەر ئەو یاداشتی لەیەکتێگەیشتنە کردوە کە لەنێوان عێراقو تورکیا لەسەر پرسی ئاو لەنێوانیاندا واژۆکراوە، دوای واژۆکردنیشی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، ڕێککەوتنەکە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە".
حەمەدانی ئاماژەی بەوەکردوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی لەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە ئاگاداریکردونەتەوە کە یەکێک لەبڕگەکانی بریتییە لەوەی پشکێکی دادپەروەرانە لەئاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فورات بۆ عێراق بەربدرێتەوە.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو پشکی ئاوی عێراقی لەهەردوو ڕوباری دیجلەو فورات کەمکردبۆوە، ئەوەش مەترسیی ئەوەی لێدەکرا کارەساتێکی ژینگەییو تەندروستیی گەورەی لەو وڵاتە لێبکەوێتەوە.
بەرپرسێکی عێراقی ئاماژەی بەوەکردوە، لەدۆسیەی ئاودا بەرەوپێشچونی باش لەپەیوەندییەکانی نێوان عێراقو تورکیادا دروستبووە، بەشێوەی ئەوەی حکومەتی کازمی لەماوەیەکی کەمدا لەو بوارەدا بەدەستیهێناوە، چەندین دەیەیە بەدەستنەهاتووە.