کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی قبووڵ نەکرد
تشرینی یهکهم 23, 2021 14:54 Asia/Tehran
لە حاڵێکدا کە ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیێندرا کە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوودانی حەوت ساختەکاری لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی پشت ڕاست کردەوە بەڵام ئەنجومەنی ئەو کۆمیساریا دژی دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سومریە نیوز، ئەنجومەنی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنەوە دەستی دەنگەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەو وڵاتەی قبووڵ نەکرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان روودانی 7 ساختەکاریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پشت راست کردبووەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شۆرای کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێارق ڕایگەیاندووە کە جگە لە چەند ناوەدنی دەنگدان لە کەرکووک، دەنگەکان لە هیچ یەکە لە ناوەندەکانی دیکە ناژمێردرێنەوە.